د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، لەسەر دەستپێشخەریی شایستانەی بەڕێز فەرهاد فەرەج سەرمایەگوزاری نیشتمانیی کورد لە وڵاتی سویسرا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان خێزانی نمونەیی بواری پەروەردەو فێرکردن و پزیشکیی دکتۆر ژیرۆم لە سویسرا
لە دیدارێکدا گفتۆگۆ لەسەر پەیوەندییە پەروەردەیی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتیی و کلتورییەکان کرا
چەند کتێبێکی ئەدەبیی سویسرییان پێشکەش بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی کرد
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی و چهند کتێبێکی تایبەت بە مێژوو ئەدەب و کلتوری کوردیی پێشکەشکردن