مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە لەلایەن سەنتەری میترۆ، بەپشتیوانیی میدیای نێودەوڵەتیی دانیمارکیی IMS، ئامادەیکردبوو، هەروەها ڕاگەیاندنی یەکەمین ڕارپۆرتی ڕەوشی مافی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە تۆڕی هاوبەشی ١٩ ئامادەیکردبوو

پارێزگاری سلێمانی، لەوتەیەکدا سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ دووپاتکردنەوەو جەختی لەسەر پاراستن و پەرەپێدان و بەرگریی لە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی کردەوە