ده‌سته‌ی داكۆكی له زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕیاری دا كۆتایی به بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن بهێنێت و له ئه‌مڕۆوه 15-1-2017 ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكرێت له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.
ده‌سته‌ی داكۆكی له زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاویان كردۆوته‌وه ئاماژه‌یان داوه كه‌وا له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و په‌یامی زانستی و خه‌باتی مه‌ده‌نی بگوازنه‌وه ناو زانكۆ و په‌یمانگاكان و له وێوه درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.
جێ باسه ده‌سته‌ی داكۆكی له زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاره‌زوومه‌ندانه و خۆبه‌خشانه دامه‌زراوه بۆ داكۆكی كردن له مافی زه‌وتكراوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و فێرخوازان.