د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی هاوبەشی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو دەستەیەکی شایستە لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و نوسەران و بە نوێنەرایەتیی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد، لەلایەن بەڕێزان ئاسۆ بەکر قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و، هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفالەوە، پێشوازیکردان
تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لەسەر یادگاری ئەنفال داناو بەشە جیاجیاکانی مۆنۆمێنتەکەیان بەسەرکردەوە، سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆیانیان پێشکەش بە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی ئەنفال کرد