د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی هاوبەشی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و فیدراسیۆنی جیهانیی کوردو دەستەیەکی شایستە لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و نوسەران و بە نوێنەرایەتیی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە، سەردانی پارێزگای کەرکوکی پیرۆزیان کردو، لەلایەن بەڕێز ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک و جێگرو پاریدەدەرانی پارێزگارەوە؛ پێشوازییان لێکرا
لە دیدارێکدا پارێزگاری سلێمانی؛ پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خەڵک و پارێزگای سلێمانی و وەفدە هاوبەشەکەی پێشکەش بەبەڕێز پارێزگاری کەرکوک کرد
سوپاسی هەوڵی دڵسۆزانەو مکوڕانەی بەڕێزیانی کرد لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی پارێزگاکەو، کارکردنیان بە گیانێکی بەرزی لێبوردەیی و پێکەوەکارکردن و یەکترقبوڵکردنەوە، بەو ئومێدەی کەرکوک ئامانجی یەکەمی هەموومان بێت و جیاوازییەکان بە دەرفەتی پێشخستن و پاراستن و سەرخستنی کەرکوک بزانین
هەرەوەزیی و هەماهەنگیی بەردەوامی بەڕێزیانی لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا، بەرزنرخاند
پارێزگاری سلێمانی بەبایەخەوە لە ڕۆژی داکۆکیکردنە مەزنەکەی بەڕێز سەرۆک مام جەلال دوا، کە سبەی دەبێتە بیست و دووساڵ و، بەوردیی و بابەتییانە و یاساییانە لە مافەکانی کوردو خواستی کورد بۆ پێکەوەژیان، لەبەردەم هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمدا؛ دوا
بەڕێز پارێزگاری کەرکوک سوپاسی پارێزگاری سلێمانی کرد کە لە هەموو قۆناغەکاندا هاوکارو هەماهەنگی پارێزگای کەرکوک بووە، سوپاسی وەفدی هاوبەشی کرد بۆ سەردانەکەیان و ئامادەییان بۆ خزمەتکردنی بەردەوامی پارێزگای کەرکوک