سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی له گه‌ڵ ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق (د. له‌تیف ڕه‌شید) كۆبووه‌وه و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به دابینكردنی بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌نداوی (دوكان و ده‌ربه‌ندیخان) به هاوكاری نوسینگه‌ی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق.
حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی وێڕای ده‌ستخۆشییان له‌و هه‌نگاوه هاوكات هه‌موو ئاماده‌ییه‌كانیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و ئاسانكردنی جێ به جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.