د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریکرد لە کردنەوەی دوای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەندیلی سەرەتایی له ناحیهی تهكیه، کە بەهۆی لافاوەکەی ناوچەی چەمچەماڵ و تەکیەوە زیانی بەرکەوت، بەسوپاسەوە لەلایەن دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشنەوە بە شێوازێکی شایستە نۆژەنکرایەوەو ئەمڕۆ بەفەرمیی لەلایەن بەڕێز خاتوو لەنیا بەرزنجی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کوردستان فاوندەیشنەوە، ڕادەستی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی قوتابخانەکە کرایەوە