سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی

پارێزگای سلێمانی

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز مەهدی عەممار ئەلحەکیم نوێنەری تایبەتیی سەماحەتی سەید عەممار ئەلحەکیم ڕابەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی، بەشداریکرد لە بەرزڕاگرتنی یادی حەڤدەساڵەی کۆچی دوایی کەسایەتیی و سەرکردەی دیاری عیراقی فیدراڵ و دۆستی دێرینی کورد، سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم، کە لەلایەن نوێنەرایەتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە هەرێمی کوردستاندا؛ ڕێکخرابوو