جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، سه‌رله‌ بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سڵیمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی كرد و لەلایەن هەریەك لە ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆلی كارەبای سلێمانی پێشوازی كرا

لە دانیشتنێكدا بەووردی لەلایەن هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی پلان و بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا بەسەر ناوچە و گەرەك و فیدەرەكان تاوتوێ كرا، جەخت كرایەوە لەسەر دادپەروەری لەدابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لەبەردەستی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانیدایە تا ئەو كاتەی كە ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی ناوچەكە تێپەڕدەبێت و دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.جێگری پارێزگری سلێمانی وتیشی لەداهاتوودا هەر بڕیاڕێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی سلێمانی پێویست بێت،بڕیاری لێ ئەدەین