د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا

پارێزگای سلێمانی

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە چەند کۆبوونەوەیەکدا؛ بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و، قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتیی و فەرمانگا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان و، بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتییەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانیی و پۆلیس و هاتووچۆدا؛ کۆبۆوە

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێکاری پێویست بۆ دۆخە نائاسیی و لەناکاوەکان و، چاودێریکردنی بازاڕو دەروازەکان و سوتەمەنیی و دۆخی ئاوو کارەباو تەندروستیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دیایکران

هاووڵاتیانی بەڕێز دڵنیاکرانەوە لە هەبوونی هەموو پێداویستییەکان و چاودێریکردنی نرخ و پاراستنی کوالێتیی و قەبارەی خستەڕوو، نەبوونی گرفتی هاتوچۆی بازرگانیی و قەبارەی کاڵاو پێداویستییەکان

هەموو فەرمانگاکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی بەردەوامی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی گشتیی و ئارامیی و پێشکەشکردنی خزمەگوزارییە گشتییەکان و سەقامگیریی بازارو جوڵەی بازرگانیی و ئابورییدا دەبن