ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
بۆ پاراستنی گیان و سامانی خه‌ڵك و ئاسیشی نیشتمانی كوردستان ،له بارودۆخی هه‌نووكه‌دا.پێویسته كه‌ناڵه‌كانی میدیایی ناوخۆی و بیانی ، پێگه‌كانی هه‌واڵی دیجیتاڵ میدیا و سۆشیل میدیا . هه‌واڵه‌كان به جۆرێك بگوازنه‌وه كه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن و ئه‌م كارانه له كاتی ڕووماڵكردندا قه‌ده‌غه‌ن.
1-بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ڕاسته‌وخۆ یان وێنه‌ی ئاڕاسته‌كردنی درۆن/ موشه‌ك و شوێنی زیانپێكه‌وتوو هه‌روه‌ها شوێن و كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان .
2-بڵاوكردنه‌وه‌ی شوێنی ووردی زیانلێكه‌وتوان و قه‌باره زیان.
3-وێنه‌گرتن یان تۆماری ڤیدیۆی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و جموجۆڵ و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و نێرده دیبلۆماسیه‌كان.
4-ڕۆژنامه‌نوسان ده‌بێت ووریابن له كاتی ڕووماڵكردنی گرته ڤیدیۆی و وێنه‌كان كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ده‌نێردرێن،نابێت وێنه هه‌ستیاره‌كان یا ڤێرخانی ئه‌منی ده‌ربكه‌وێت
5- دامه‌زراوه‌كانی میدیا هانده‌درێن كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بكه‌ن له كاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوه ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی به مه‌به‌ست زانیاری هه‌ستیار ئاشكرا نه‌كرێت
هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی توندی یاسای ده‌بێته‌وه