د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو (یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕەوییان لەسەرکراوە لە هەرێمی کوردستان – عێراق)، لە دیوانی پارێزگادا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ناوەندی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراوی کرد
لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەرکی دڵسۆزانەی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە لاوەکییەکان و لیژنەی ناوەندو ئەندامانی لیژنەی باڵای کرد و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی کرداریی یاساکەو سودگەیاندن بە هاووڵاتییان دیاریکران