بۆ بەدواداچونی كێشەكانیان سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد

پارێزگای سلێمانی


پێك هاتەی ئێزیدی و شەبەكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێی كەمپەكان , بەمەبەستی گەیاندنی كێشەكانیان بە پارێزگای سلێمانی و بە هاناوە چونیان سەردانی پارێزگاری سلێمانیانكردئەمڕ 18 ی كانونی دوەم نوێنەری شەبەك و ئێزیدیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی هاوڕێ‌ لەگەڵ (هەڵۆ پێنجوێنی) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی موسڵ سەردانی سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانیان كرد  , باسیان لە خراپی دۆخی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانیان كرد لەكەمپی ئاوەرەكاندالای خۆیەوە سەردار قادر  وێڕای بە خێر هاتنیان ئاماژەی بەوەدا كە شەبەك و ئێزیدیەكان كوردی ڕەسەنی ئەم  هەرێمەن  تەئكیدی لەوە كردوە كە سلێمانی ماڵی هەمو مانەو ئەوان ئاوارە نین بەڵكو خاوەن ماڵن چیش لەدەستمان بێت لەم دۆخە نالەبارەی كوردستاندا درێغی ناكەین , شەنگال و ئێزیدیەكان بونەتە ناسنامەی هەمو كەلی كوردو ڕەمزی زوڵم و ستەمی داعش بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بەزوترین كات لیژنەیەك بۆ بەدوادا چون و بەدەمەوە چونی برا ئێزیدی و شەبەكەكان پێك بهێنرێت لە  یەكەی جەی سی سی سەر بە پارێزگار و نوێنەری نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق و ڕێكخراوی (UNHCR) سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بەكارو باری ئاوارەكان ,  بۆئەوەی بەزوترین كات كێشەو گرفتەكانیان بۆ چارەسەر بكرێت