سلێمانی ٥ / ٤ / ٢٠٢٦ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO پڕۆژەیەکی گرنگی لەبواری دیکیۆمێنتکردنی مێژووی تیپەکانی مۆسیقا لە سلێمانی ڕاگەیاند لە رێگەی ئامادەکردنی بیبلیۆگرافیایەکی تایبەت بە چالاکیەکانی تیپەکانی مۆسیقا لە سلێمانی و ئەو کاسێت و سی دی گۆرانیانەی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەرهەم هاتوون
پڕۆژەکە بیرۆکەی هونەرمەند (نیاز نوری) ە و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO سەرپەرشتی و پاڵپشتی دارایی دەکات و بەگوێرەی گرێبەستیك (بوار نورەدین) شارەزای بواری ببیلۆگرافیا ئامادەی دەکات
بڕیارە ڕەشنوسی ببیلۆگرافیاکە لە شەش مانگی ئایندەدا ئامادەبکرێت و بخرێتە بەردەستی کەسانی ئەکادیمی، هونەرمەندان، تایبەتمەندانی ئەم بوارە تا بە تێبینیەکان ببیلۆگرافیاکە دەوڵەمەند بکرێت و پاشان بەشێوەیەکی سەرنجراکێش چاپ و بڵاوبکرێتەوە
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە پایەکانی مۆسیقای کوردستان، هونەرمەندان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەرێوەچوو، سوپاس بۆ ئامادەبون و تێبینیەکان کە پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکات