پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی

پارێزگای سلێمانی

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان دکتۆر سەعید ئەلجەیاشی ڕاوێژکاری کاروباری ستراتیژیی لە دامەزراوەی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراقی ئیتحادیی و سەرۆکی لیژنەی باڵای نیشتمانیی بۆ ئامادەکردنی فەرهەنگی عێراقیی بۆ ناوە جوگرافییەکان و ڕیاز سدیق فریاد سەرۆکی لیژنەی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی فەرهەنگی عێراقیی بۆ ناوە جوگرافییەکان و تیمی هاوڕێیان

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە هەنگاوەکانی تەواوکردنی فەرهەنگی عێراقیی بۆ ناوە جوگرافییەکان کرا. دواتر بە سەرۆکایەتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانی بۆ ئامادەکردنی فەرهەنگی عێراقیی بۆ ناوە جوگرافییەکان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان لیژنە باڵاکانی عیراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای فەرهەنگی عێراقیی بۆ ناوە جوگرافییەکان لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وەستان بۆ گیانی بەرزو پیرۆزی ئەنفالکراوان و شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر ڕێکاری پێویست بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە دیاریکرا