د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز سەید محەمەدی میر حوسەینی کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانیی و کلتورییەکان کرا
پارێزگاری سلێمانی داوایکرد، کە هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی ڕابگیرێت و، دۆخە نائاساییەکانی ماوەی جەنگ، ئاسایی بکرێنەوەو، هەرێمی کوردستان کە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو کردووە، نەکرێتە بەشێک لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان