ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو كەسی راگەیاند

پارێزگای سلێمانی

 

 

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو كەسی لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانییەوە  ئاشكرا كردووە، كە دوو هاووڵاتی عیراقین و بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون.

 

 

دەقی راگەیەنراوەكەیە: 

لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات،لەڕۆژانی (28/6/2016) و (22/9/2016 )  دوو كەس دەستگیر بكەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی ( 22/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

1- تاوانبار (س،ی،ح) لەدایكبوی ساڵی (1982 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە،سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

 

2- تاوانبار (ك،ح،گ) لەدایكبوی ساڵی (1973 ) عیراق ، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی