پێنج كەس بەتۆمەتی بەكار هێنانی مادەی هۆشبەر سزادران

پارێزگای سلێمانی

دادگای تاوانەكانی سلێمانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان سزای بەسەر (5) كەسدا سەپاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دادگای تاوانەكانی سلێمانی ڕۆژی سێ‌ شەممە بەپێی ماددەی (14)ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان سزای بەسەر (5)كەسدا سەپاندوە.

سزادراوەكان لەماوەی نێوان مانگی 6ی 2016وە بۆ مانگی 9ی هەمان ساڵ لەلایەن هێزەكانی ئاساییشەوە دەستگیركراون‌و دوای لێكۆڵینەوە دۆسیەكانیان ڕەوانەی دادگا كراوە.

سزادراوەكان سەرجەمیان هاوڵاتی عێراقین‌و لەڕەگەزی (نێرن)‌و تەمەنیان لەنێوان (1979 بۆ 1993)دایە، 

هەمویان یەكجۆر سزایان بەسەردا سەپێنراوە كە یەك ساڵ زیندانیكردن‌و غەرامەكردنە بەبڕی (450 هەزار) دیناری عێراقی.