دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌پێ ی نوسراوێكی فه‌رمی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ تیایدا هاتووه‌،وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ پێ ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :ئه‌مڕۆ مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابش ده‌كرێت و ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌ ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با و ئه‌وقافی كاروباری ئاینی دابه‌ش ده‌كرێت.

 

 

وه‌رگیراوه‌:خه‌ندان