بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان جێ به‌ جێ ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌ گشتاندن بۆ ڕێنماییی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی هاندانه‌ش سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌گرێته‌وه‌.

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ په‌روه‌رده‌كان ده‌بێت له‌لای خۆیانه‌وه‌ لیستی مامۆستایان ئاماده‌ بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆیان دیاری كراوه‌ خه‌رج بكرێت، وا بڕیاریشه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ خه‌رج بكرێت كه‌ ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مووچه‌وه‌ نیه‌.