كاتی دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نوێ ی خۆراك بۆ ساڵی2017 ئاشكرا كرا

پارێزگای سلێمانی

به‌ریوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراك له‌ پارێزگای سلێمانی كاتی دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نوێ ی خۆراكی بۆ ساڵی2017 ئاشكرا كرد.

یاسین مه‌حمود به‌ریوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند :به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق سه‌رقاڵی چاپكردنی پسوڵه‌ی نوێ ی خۆراك و له‌ مانگی 12 ساڵی ڕابردوو ده‌ست به‌ ئاماده‌كردنی كراوه‌ مانگی ئاداری ئه‌م ساڵ پسوڵه‌كان به‌ ده‌ستمان ده‌گات

ڕوونیشی كرده‌وه‌، هه‌ر كات پسوڵه‌كان به‌ ده‌ستمان بگات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ووردبینی تیادا ده‌كرێت و جیاكاری له‌ ڕه‌نگی پسوڵه‌كانی نێوان پارێزگاكان كراوه‌و هه‌ر پارێزگایه‌كیش به‌ ڕه‌نگی

تایبه‌تدیاریكراوه‌وبه‌هه‌مان میكانیزمی ساڵانی 2015 و 2016 پسوڵه‌كان دروستكراوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مانگانه‌ ئه‌و داتایانه‌ی ئاماده‌ ده‌كرێت ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌كرێت و ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ ئه‌ندامی تازه‌ی بۆ زیاد ئه‌بێت ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ داتاكانه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌

 

 

وه‌رگیراوه‌:snn