دادگای تاوانەكانی سلێمانی 4 كەس سزا دەدات

پارێزگای سلێمانی

 

دادگای تاوانەكانی سلێمانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سزای بەسەر (4) كەسدا سەپاند.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دادگای تاوانەكانی سلێمانی ڕۆژی 30ی كانوونی دووەمی 2017 بەپێی ماددەی (14)ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان سزای بەسەر (4)كەسدا سەپاندوە.  

لە راگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێماندیدا هاتووە: بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی كردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (6/7/2015) بۆ (13/7/2016 )  چوار كەس دەستگیربكەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 30/1/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار (ك،ع،ك) لەدایكبوی ساڵی (1991 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

2- تاوانبار ( ص ،ح ،ع ) لەدایكبوی ساڵی (1987) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

3- تاوانبار (ك ،س ،ع) لەدایكبوی ساڵی (1992 ) عێراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8) مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

4- تاوانبار ( ڕ ،ح ،ص ) لەدایكبوی ساڵی (1982 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .