پارێزگاری سلێمانی داوای ھەماھەنگی لە دانیشتوانی سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

 

 

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی دانیشتوانی سلێمانی دەكات و داوا دەكات هەماهەنگی تیمەكانی شارەوانی و هاتوچۆ بكەن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

 

دەقی پەیامەكە:

 

دانیشتوانی ئازیزی سلێمانی...

 

 بارینی بەفرو نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوەتە ھۆی دروستبونی گرفتی ھاتوچۆ بۆ ھاوڵاتیان

بۆئەم مەبەستە تیمەكانی شارەوانی زۆر لێبڕاوانە ھەستاون بەپاككردنەوەی شەقەمەكان و ڕژاندنی خۆێی زبر تا ژیانی ھاوڵاتیان و شۆفۆران پارێزراو بێت ،  دوبارەش سبەینێ لەشەقامەكانی سلێمانی و بەتایبەت شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ھەڵمەتی پاكردنەوەو خوێ ڕێژكردن بەردەوام دەبێت، بۆیە بە پێویستی دەزانین لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندەوە داوی ھەماھەنگی لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی بكەین كە كەمترین ئۆتۆمبیل بەكار بھێنن بەتایبەت لە كاتژمێر ٧ سەر لەبەیانی، بەمەبەستی كارئاسانی بۆ تیمەكانی شارەوانی و پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیان، ھاوكاریكردنتان پاراستنی سەلامەتی ھەمومانە.

 

سەردار قادر

لەبری پارێزگاری سلێمانی

١/٢/٢٠١٧