پارێزگار و قایمقامەكانی سنوری سلێمانی كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

 

سەردار قاردر، ل.پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت  دەبێت حكومەت هەرچی زووە بەدەم داخوازیەكانی هاوڵاتیانەوە بێت.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5 شوباتی2017  سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرجەم قایمقامەكانی سنوری پارێزگاكە كۆبووەوە.

 

لە كۆبووەكەدا ئامادەبووان هەریەكەیان لای خۆیەوە كێشەو گرفتەكانی سنورەكەی خستە ڕوو.

 

ئامادەبووان  ئاماژەیان بەوەدا كە هاوڵاتیان لەدۆخێكی خراپی ئابوریی و خزمەتگوزاریدا دەژین و پێویستە حكومەتی هەرێم هەرچی زووترە بەدەم داخوازییەكانی هاووڵاتیانەوە بێت بەتایبەت لەم وەرزی سەرماو سۆڵەیەدا كە هاووڵاتیان گرفتی كەمی كارەباو سوتەمەنیان هەیە 

لەو بارەیەشەوە سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند  چەندین جار داوایان لەسەرو خۆیان كردوە دەسەڵاتی لامەركەزی زیاتریان بدەنێ‌ تاوەكو حكومەتی خۆجێی دەستكراوەبن و بتوانن بەسەر بەشێك لە گرفتەكاندا زاڵبن , 

 

وتیشی: بەداخەوە تائێستا وەڵام نەدراوینەتەوە و بەپێچەوانەوە بەشَێك لەدەسەڵاتەكانیشیان لێسەندوینەتەوە ، هەر لەدرێژەی كۆبونەوەكەدا ئاماژە بەدیاردەی زیادەڕۆیی بۆسەر زەوی و زاری حكومی درا و  بڕیاردرا لە ئایندەیەكی نزیكدا بە بەشداری كەسانی پسپۆڕو لایەنە پەیوەندیدارەكان  سیمنارێك ساز بكرێت و ڕێگە چارەیەك بۆ بەر گرتن لەو دیاردەیە بدۆزرێتەوە