پارێزگار لەگەڵ جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

 

 

سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ جێگری باڵیۆزی  ئەڵمانیا لە عیراق كۆبووەوە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو لایان تاوتوێ‌ كرد.

 

ئەمرۆ 5ی شوباتی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە ئۆلیڤەر شناكنبێرگ جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق.

 

لە دیدارێكی دۆستانەدا  تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو لا كرا و تەئكید كرایەوە كە گرنگە ئەڵمانیا هاوكاری و پشتیوانی زیاتری كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی بكات، بەتایبەت لەم كاتەدا كە قەیرانی دارایی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووەو ئاوارەكی زۆری لەخۆ گرتووە.

 

لە دیدارەكەدا سەردار قادر ئاماژەی بۆ ئەوەكرد  بە هەموو لایەك هەوڵ بدەن هانی رێكخراوەكانی ئەڵمانیا بدەن كە پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی ئەنجام بدەن.

 

هەروەك تەئكید لە هەوڵدان جدی كرایەوە بۆ ئەوەی سلێمانی و شارەكانی ئەڵمانیا ببنە دەستەخوشك و رێكەوتنی هاوكاری لە بوارە جۆراو جۆرەكاندا ئەنجام بدەن.