چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی سلێمانی-دوكان ده‌ستپێده‌كات

پارێزگای سلێمانی

به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاوی دوكان-سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ خه‌رج ده‌كات و كاركردنیش تیایدا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

به‌ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كۆتایی دێت.

محه‌مه‌د ره‌سول سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاوی دوكان -سلێمانی كه‌ له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ به‌ هۆی گۆڕانكاری تیایدا وه‌ستابوو، له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دینار ده‌بێت.

وتیشی: پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ زیادكردنی ئاستی ئاوی هاتوو له‌ (دوكان)ه‌وه‌ بۆ سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ له‌ ئێستادا (3200) مه‌تر سێجا له‌ كاتژمێرێكدا له‌ (دوكان)ه‌وه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی.

جێ باسه‌ به‌ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بڕه‌ ئاوی هاتوو بۆ سلێمانی ده‌گاته‌ دوو هێنده‌ی ئێستا.

 

له‌ سایتی SNN وه‌ وه‌رگیراوه‌