پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كرد

پارێزگای سلێمانی


بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردنی كۆمەڵێك كێشەوگرفتی ئەمنی و پاراستنی زیاتری شاری سلێمانی و ڕێكخستنەوەی ناوبازاڕ، ئەمڕۆ 6 شوباتی 2017، سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كرد و لەگەڵ وەستا حەسەن بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كۆبووەوە.

لەدیدارەكەدا  هەردوو لا  كۆمەڵێك گرفت لەوانە دیاردەی زیادەڕۆیی لەسەر زەوی وزار لە سنوری پارێزگای سلێمانی و كێشەی  یانەكانی ئاهەنگ گێڕانی شەوانە و قومارخانەكان و دیاردەی چەكی بێ‌ مۆڵەت و تەقەكردن یان تاوتوێ‌ كردو بریار درا رێگەچارەی پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوەو هەوڵی بنەبڕكردنیان بدرێت.


سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ئاسایشی كرد كە زۆر چاوكراوانە توانیویانە ڕێگریەكی باش بكەن لە دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان و تیمەكانیان توانیویانە لەماوەی ڕابردوودا چەندین كەس دەستگیر بكەن و ڕووبەڕوی دادگایان بكەنەوەو دادگاش سزایان بدات.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری سلێمانی دوپاتكردوە تەئكیدیش  هەماهەنگی لە ئەرك و چالاكیەكانیاندا كرایەوە.