دادگای سلێمانی چوار كەسی تر سزا دەدات

پارێزگای سلێمانی

بەپێی راگەیاندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، دادگای تاوانەكانی سلێمانی چوار هاووڵاتی بە ماددەی 14ی  مخەدەرات سزا داوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی ئەو كەسانە لەڕۆژانی (11/8/2016) بۆ (10/11/2016 )  دەستگیر كراون ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و حەواڵەكردنیان بۆ دادگا،لە ڕۆژی ( 7/2/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەك/ تاوانبار (ج،ا،ح) لەدایكبوی ساڵی (1969 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

دوو/تاوانبار ( هـ ،ع،ع) لەدایكبوی ساڵی (1990) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

سێ‌/تاوانبار (س،ج،ك) لەدایكبوی ساڵی (1977 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (8)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

چوار/تاوانبار (ا،ع،ع) لەدایكبوی ساڵی (1991 ) عیراق ، پیشەی كاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەكارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (6)مانگ ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .