وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كات

پارێزگای سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2014-2015) به‌ ساڵی نه‌ كه‌وتوو ئه‌ژمار بكرێت.دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێشنیازێكی كردبۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سه‌ندكرد و بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2014-2015)به‌ ساڵێ نه‌كه‌وتوو ئه‌ژمار بكرێت .

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی قۆپیه‌ یان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئینزیباته‌وه‌ بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه‌.




وه‌رگیراوه‌:كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان