فەڕەنسیەكان سوپاس نامەك پێشكەشی پاریزگاری سلیمانی دەكەن

پارێزگای سلێمانی

 

ئەمرۆ 15ی شوباتی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە تیمێكی سەربازی فەرەنسی كە پێكهاتبوون لە كاپت هێنری و كاپت تۆماس.

لەدیدارێكدا پارێزگار و تیمە فەرەنسیەكە باسیان لەو خول و راهێنانە سەربازی ئەمنیانە كرد كە لە لەماوەی رابردوودا تیمەكە پێشكەشی پارێزگای سلێمانی و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی كردووە.

هەروەك تاوتوێی چەندین پێشنیار و رێنمانی كرا بۆ زیاتر پاراستی  ئەمنیەتی دامەزراوە حكومییەكان  و رووبەروونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

پارێزگار بە گەرمی سوپاسی تیمە فەرەنسیەكەی كردو داوای كرد بەردەوام بن لە كردنەوەی خولی نوێ‌  و راهێنان و پێشكەشكردنی  رێنمانی بۆ زیاتر پاراستنی بواری ئەمنی و سكیورتی دامودەزگا حكومییەكان لە پارێزگای سلێمانی.

 

لە كۆتای كۆبوونەوەكەشدا  تیمەكە سوپاسنامەیەكیان پێشكەشی پارێزگاری سلێمانی كرد، لەبەرامبەر  پشتیوانی و هاوكاری و كارئاسانی بۆ كاری تیمەكە.