ئەمرۆ 15ی شوباتی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە تیمێكی سەربازی فەرەنسی كە پێكهاتبوون لە كاپت هێنری و كاپت تۆماس.
لەدیدارێكدا پارێزگار و تیمە فەرەنسیەكە باسیان لەو خول و راهێنانە سەربازی ئەمنیانە كرد كە لە لەماوەی رابردوودا تیمەكە پێشكەشی پارێزگای سلێمانی و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی كردووە.
هەروەك تاوتوێی چەندین پێشنیار و رێنمانی كرا بۆ زیاتر پاراستی ئەمنیەتی دامەزراوە حكومییەكان و رووبەروونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
پارێزگار بە گەرمی سوپاسی تیمە فەرەنسیەكەی كردو داوای كرد بەردەوام بن لە كردنەوەی خولی نوێ و راهێنان و پێشكەشكردنی رێنمانی بۆ زیاتر پاراستنی بواری ئەمنی و سكیورتی دامودەزگا حكومییەكان لە پارێزگای سلێمانی.
لە كۆتای كۆبوونەوەكەشدا سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی سوپاسنامەیەكی پێشكەشی تیمە فەرەنسیەكە كرد لەبەرامبەر ئەو چالاكیانەی لە سلێمانی ئەنجامیان داوە