هیچ كێشەیەك لە دابینكردنی غازی ماڵان بۆ سلێمانی نییە

پارێزگای سلێمانی

 

بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی  ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە كێشە لە دابینكردنی غازی شلی ماڵاندا لە سلێمانیدا هەبێت و رایدەگەیەنێت:  ھیچ كێشەیەك لەدابینكردنی غازی ماڵان بۆ سلێمانی نییە، بەپێچەوانەوە ئەو غازەشی لەكەركوكەوە بۆ سلێمانی دێت، بڕەكەی زیاد كراوە.

 

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بەSNNی راگەیاندوە: ھیچ كێشەیەك لەدابینكردنی غازی ماڵان بۆ سلێمانی نییە، بەپێچەوانەوە ئەو غازەشی لەكەركوكەوە بۆ سلێمانی دێت، بڕەكەی زیاد كراوە.

 

روونیشیكردەوەتەوە، راستە ژمارەیەك تەنكەر سێ ڕۆژە لەوێستگەی كۆرمۆر مانیانگرتووەو ڕێگانادرێت  غازی ماڵان بڕوات  بەڵام  هۆكارەكەش ئەوەیە ئەو ماددەیەی لەغازكەدا ھەیەو لەلایەن ئەو تەنكەرانەوە دەگوازرایەوە بۆ پاڵاوگەكان، ئێستا بڕیاردراوە لەڕێگەی بۆرییەوە بگوزارێتەوە، مانگرتنی ئەو تەنكەرانەش لەبەر ئەوەبووە، چونكە بێ ئیش دەبن.

 

محەمەد حەسیب  راشیگەیاندووە: تەنكەرەكان بڵاوەیان پێكراوەو ئۆتۆمبێلەكانمان رەوانەی وێستگەی كۆرمۆر كردووە، ئەگەر كەشوهەوا گونجاوبێت، سبەینێ غاز دەگاتەوە سلێمانی.

 

رەتیشیكردوەتەوە پشكی سلێمانی لەو غازەی لەكۆڕمۆرەوە دێت كەمیكردبێت و رایگەیاندوە: پێشتر (١١)تەنكەر رەوانەی سلێمانی كراوە، ئێستاش هەمان بڕەو گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و بڕە غازەی لەكەركوكەوە بۆ سلێمانی دێت، لە (٢٠)تۆنەوە بۆ (٣٠)تۆن زیاد كراوە.