رێنمای شۆفێری لەكاتی بەفر باریندا

پارێزگای سلێمانی

 

 

لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆیە لەسەر تۆی شۆفێر پێویستە کە بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت چەند ڕێنماییەک هەیە بە تەواوی جێبەجێ بکەیت.

یەكەم/ کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کلم/ کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کلم یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

دووەم/ پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

سێیەم/ ئیشکردنی ڕووناککەرەوە(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

چوارەم/ دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

پێنجەم/ بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

شەشەم/ نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

حەوتەم/ سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

هەشتەم/ لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.

هاتوچۆ 188

پۆلیسی فریاکەوتن 104

فریاگوزاری تەندروستی 122

بەرگری شارستانی 115

 

 

 

هاتوچۆ - هێمن سالار