به هۆی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی پۆسته و كه‌ل و په‌لی پێشمه‌رگه بكاته خۆڕایی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستێك واژۆ ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌مڕۆ 19-2-2017 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو لایه‌ن گرێبه‌ستێك له نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه واژۆ ده‌كرێت.
گرێبه‌سته‌كه‌ش بریتییه له گواستنه‌وه‌ی پۆسته و كه‌ل و په‌لی پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندن به بێ به‌رامبه‌ر كه ئه‌مه كارێكه بۆ خزمهتگردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.