وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایده‌گه‌یه‌نێت نرخی كاره‌با زیاد ناكرێت

پارێزگای سلێمانی

هۆگر شاڵی بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دا نییه‌ نرخی كاره‌با زیاد بكات به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا به‌ تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌ داراییه‌دا، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با دا نییه‌ له‌ قه‌رزی كاره‌با خۆش بێت به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه‌.