تا ئێستا زانكۆلاین كارا نه‌كراوه‌

پارێزگای سلێمانی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كاراكردنی زانكۆلاین ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌رچوانی پۆلی (12) دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا (زانكۆ لاین )كارا ده‌كه‌ین"

عه‌باس ئه‌كره‌م ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كدا هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌ زانكۆلاین بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ زانكۆلاین كه‌وتۆته‌ كار و سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،كه‌ هه‌وڵه‌كانیان له‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا (زانكۆلاین) بۆ ده‌رچووانی پۆلی (12) ده‌كه‌وێته‌ كار. 





وه‌رگیراوه‌:snn