قایمقامیه‌تی سلێمانی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ست به‌ كارده‌بێته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

له‌ پێناو پاراستن و ڕێگریكردن له‌  ڕووداو كاره‌ساتی نه‌خوازراو له‌ ته‌لار و باڵه‌خانه‌كاندا به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌ست به‌كارده‌بێته‌وه‌ .

ئارام علی سه‌رۆكی لیژنه‌ ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ڕایگه‌یاند"ئامانج له‌ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كه‌موكوڕییه‌كانی ناوباڵه‌خانه‌كانه‌ كه‌ له‌ كاتی ئێستادابه‌ شێوه‌ی ستونی دروست ده‌كرێن ، له‌كاتی نه‌بوونی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی رووداوی نه‌خوازراوی لیده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو ڕوویداوه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كه‌ ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ و شوینه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ كاتی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان پسوله‌ی سه‌رپێچیان بۆ ده‌كرێت به‌ پێ ی جۆری سه‌ر پێچیه‌كه‌ سزا ده‌درێن .