ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار دیار كرا

پارێزگای سلێمانی

ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی خواردن و پێداویستیه‌كان بۆ مانگی ئازار له‌ سلێمانی دیار كرا به‌ ڕه‌چاوگرتنی خواستی هاووڵاتیان و به‌روبومی ناوخۆیی گۆڕانكاری له‌ بری ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت.

ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری له‌ پارێزگای سلێمانیدا كۆبووه‌وه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی و خواستی هاووڵاتیان له‌م وه‌رزه‌دا بڕیاردا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ له‌ ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردا بۆ مانگی ئازار هاورده‌كردنی به‌روبومه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بێت:(هاورده‌كردنی 1000 تۆن گۆشتی مریشكی به‌ستوو به‌ پێ ی یاسا و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان وه‌ پێشنیار كرا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشتی مریشكی به‌ستوو كه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت بڕی(350) دینار باجی بخرێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری ناوخۆ.هه‌روه‌ها هاورده‌كردنی 800 تۆن گۆشتی ماسی وه‌ پێشنیار كرا به‌ هۆی زۆری خواست له‌سه‌ری باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی گوشتی ماسی لاببرێت.بڕیاریشدرا بۆ مانگی داهاتوو ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی 1000 تۆن گۆشتی سوور و(720) تۆن هێلكه‌ی مریشك بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ ناوخۆی هه‌رێم بڕیاردرا بۆ مانگی داهاتوو ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی (7000) سه‌ر ئاژه‌ڵ بدرێت.