له‌ شاری سلێمانی كلینێكی ڕاوێژكاری خێزانی كرایه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

بە ئامانجی ( تەندروستتر بوونی خێزان ) کلینیکی ڕاوێژکارى خێزانی له‌ شاری سلێمانی کرایەوە،
ئەم سەنتەرە تایبەتە بەو کەسانەى پرۆسەى هاوسەرگیری دەکەن وله‌و سه‌نته‌ره‌ چەند وانەیەکیان بۆ باس ده‌كرێت تاوەکو بەرچاو ڕوون بن لە پرۆسەکە،
د.میران محمد بەڕێوبەرى گشتی تەندروستی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی ئامادەکردنی هاوسەرەکان لە ڕووی جەستەیی و تەندروستی و دارایی و پەروەردەکردنی مناڵه‌وه‌ ئامادەیان دەکەین تاوەکو ڕووبەڕوی جیابوونه‌وه‌ نەبنەوە وەکو ئەو ڕێژە زۆرەی کەلەبەرچاوە،هەروەها کەمکردنەوەی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.
لاى خۆیەوە د،رێکەوت حمە ڕەشید وەزیری تەندروستی ووتی دەسخۆشی خۆم ئاراستەى بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەکەم کە ئەم سەنتەرەیان کردۆتەوە چونکە یەکەمینە لە هەموو عیراق و هەرێمی كوردستاندا ،
هەروەها ووتی کۆمەڵگای تەندروست و حکومەتی تەندروست لە خێزانێکى تەندروستەوە دروست دەبێت بۆیە ئەم سەنتەرە ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆى خۆى و هەڵدەستێ بە رۆشنبیرترکردنى تاکەکانی کۆمەڵگا لە کاتی هاوسەرگیرییاندا.

هەر سەبارەت بە چۆنیه‌تی وانە و کاتەکانی د. عبدالفتاح هه‌ورامی سەرپەرشتکارى سەنتەرەکە ووتی: ئێمە چەند وانەیەکی پەروەردەییمان ئامادەکردووە کە لە 12 کاژێردا بۆ فێرخوازەکان باس دەکرێـت،
ناونیشانی سەنتەرەکەش دەکەوێتە سەر شەقامی قەنات لە مەڵبەندی پەرەپێدانی تەندروستی.