هاتوچۆی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی تائێستا گۆڕانكاری له‌ نرخ و باج و سزاكانی سه‌ر ئوتومبێل نه‌كراوه‌ و به‌ پێ ی فه‌رمانی پێشووی هاتووچۆی هه‌رێم كاری پێده‌كرێت

كاروان حه‌مه‌ صدیق ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند"له‌ دوای ئه‌وه‌ی هاتووچۆی هه‌رێم به‌ بڕیاری ژماره‌ 79 له‌ مانگی شوبات سالی ڕابردوو بڕیاری زیادكردنی نرخ و باج و سزاكانی سه‌ر ئوتومبێلی زیادكرد به‌ڵام تا ئێستا گۆڕانكاری له‌ زیادكردنی نرخه‌كان نه‌كراوه‌ و وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه،

هه‌روه‌ها ووتیشی،تا ئێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمیمان به‌ ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌ له‌لایه‌ن هاتووچۆی هه‌رێم له‌ باره‌ی زیادكردنی نرخه‌كانی سه‌رپێچیه‌وه‌ .