پارێزگای سلێمانی

مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی سلێمانی له‌ ڕیزبه‌ندی نوسینگه‌كانی پاسپۆرتی پارێزگاكانی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌.

سالار عبدالله محه‌مه‌د عه‌میدی مافپه‌روه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌ ڕیزبه‌ندی نووسینگه‌كانی پاسپۆرتی پارێزگاكانی عێراق به‌ ده‌ست هێناوه‌.

وتیشی: له‌ مانگه‌كانی (ئایار) و (ئاب) ی 2015 به‌ هه‌مان شێوه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌.

جێ ئاماژه‌یه‌ پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و باخچه‌كان و پاسپۆرتدا له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه‌.


له‌ سایتی PUK Media وه‌رگیراوه‌