خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ئادار دیاریكرا

پارێزگای سلێمانی

خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان  بۆ مانگی ئادار دیاریكرا و به‌ پێ ی خشته‌كه‌ش سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌ هه‌مان شێوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت

ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونی سالار  حسام الدین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بڕیاردرا خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئادار گۆرانكاری تێدا بكرێت

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سیروان محمه‌د ووته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند" شێوازی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتیان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م وه‌ك مانگی ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ مانگی ئادار وابڕیاریشه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی ڕۆژانه‌ 13 بۆ 15 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت كه‌ نرخی 45دیناره‌ وده‌رباره‌ی كاتی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش ووتی ، ڕۆژانی شه‌ممه‌ تا 5 شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و وڕۆژانی هه‌ینی 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌وه‌ و جگه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژانی دیكه‌ 7-8 به‌ یانیان كاره‌با ده‌درێت به‌ هاووڵاتیان.