زانیاری نوێ له‌ باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه‌ له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تریدا

پارێزگای سلێمانی

زانیاری نوێ له‌ باره‌ی سیسته‌می مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه‌ ده‌درێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ لیژنه‌یه‌كی ووردبینی تایبه‌ت پێكهێنراوه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ ته‌مه‌نی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ خانه‌نشینكراون و له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌ ناویان تۆماركراوه‌.

عبدالقادر حه‌مه‌ به‌رێوه‌به‌ری بانكی زانیاری سلێمانی ڕایگه‌یاند" له‌ سیستمی بایۆمه‌تری مووچه‌ ناوی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان تۆماركراوه‌ هه‌رچه‌ن كه‌سانی ته‌مه‌ن كه‌میشیان تێدابووه‌ به‌ڵام ناوه‌كانیان هه‌ر تۆماركراون

ووتیشی،ناوی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان تۆماركراوه‌ و لیژنه‌یه‌كی ووردبینیمان پێكهێناوه‌ بۆ به‌دواداچوونی ته‌واو له‌ سیستمی تۆماری ناوه‌كانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ مووچه‌ خۆری هه‌رێمن و خانه‌نشین كراون.