فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌كرا

پارێزگای سلێمانی

له‌ سلێمانی فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌كراو سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات مه‌به‌ست له‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه‌ چونكه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نییه‌ بۆ خواردن.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ڕایگه‌یاند" له‌مه‌ودوا فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو له‌ دوكانه‌كانی فرۆشتنی گۆشت قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و چونكه‌ گومان هه‌یه‌ له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نه‌بن بۆ خواردن و داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كات خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ كڕینی گۆشتی قیمه‌ی ئاماده‌كراو چونكه‌ له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گومانی لێ ده‌كرێت هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات له‌ خاوه‌ن دوكانه‌كانی فرۆشتنی گۆشت سزاده‌درێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی فرۆشتی گۆشت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانیش ووتی ، دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌ره‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ ڕۆشتووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕی و شوینه‌ تونده‌وه‌ییه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌یان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشوویاندا گرتوویانه ته‌به‌ربه‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ و ئامانجیش له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌چاوكردنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانه‌.