هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

پارێزگای سلێمانی

هه‌ڵمه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌ سه‌ره‌كیه‌كان به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك گۆشت و چه‌ند كه‌ره‌ستیه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێكردووه‌ ڕۆژی هه‌ینی 3.3.2017 له‌ چه‌ند شوێنێكی جیای شاری سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك گۆشت و چه‌ند كه‌ره‌ستیه‌كی تایبه‌ت به‌و كاره‌ ، ووتیشی دیارده‌كه‌ زیاتر له‌ ڕۆژانی هه‌ینی دا به‌دی ده‌كرێت وه‌ بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌كڕن چونكه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نیه‌ بۆ خواردن.