به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی ئیفلیجی مناڵان ده‌ستیپێكرد

پارێزگای سلێمانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 6/3/2017 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی و د. میران محمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و د. نه‌جمه‌دین حسن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی مناڵان به‌ ڕووی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و وا بڕیاره‌ 267 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵان بگرێته‌وه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 22 هه‌زاریان منداڵی ئاواره‌كانن له‌ سنوره‌كه‌دا.

هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی مناڵان له‌ ساڵی 1996 ه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی بوونی نه‌ماوه‌ و ماوه‌ی سێ ساڵیشه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ عێڕاق نه‌ماوه‌ به‌ڵام به‌ هۆی به‌رده‌وامی هاتووچۆ له‌ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێڕاق و ووڵاتانی دیكه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.