له‌ سلێمانی نرخی به‌نزین به‌رزده‌بێته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه‌ تا ئێستاش هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

سۆران غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند" هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ شاری سلێمانی تا ئێستا نه‌زانراوه‌ و به‌ به‌راورد به‌ ڕۆژانی دیكه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه‌ .

هه‌روه‌ها ووتیشی، به‌دواداچوونی ته‌واومان كردووه‌ بۆ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌ پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به‌ بۆرسه‌ی جیهانیه‌وه‌ هه‌بێت

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،له‌ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن( به‌نزینی سوپه‌ر له‌ 675 بووه‌ به‌ 700 ، به‌نزینی نۆرماڵ له‌ 575 ببوه‌ به‌ 590، به‌نزینی محه‌سه‌ن له‌ 625 بووه‌ به‌ 640)