ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانیه‌وه‌ بۆ شۆفێران

پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌،به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی ،سه‌رجه‌ممه‌فره‌زه‌ و كۆنتڕۆڵی هاتووچۆ له‌ ئاماده‌باشیداییه‌ بۆ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ،داوا ده‌كات له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا شه‌پۆلی باران بارین له‌ زیادبووندایه‌ ،شۆفێران تا ده‌توانن سه‌فه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار كه‌م بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ 

هه‌ر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتوو شۆفێران ده‌توانن له‌ كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خواراو په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ژماره‌ 188 بۆ به‌ هاناوه‌چوونیان له‌ كاتی پێویستدا.