له‌ سلێمانی 90 ته‌ن خواردنه‌وه‌ی گازی له‌ ناوده‌برێت

پارێزگای سلێمانی

له‌ سه‌ر داواكاری خاوه‌ن كۆمپانیا و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕی 90 ته‌ن خواردنه‌وه‌ی گازی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبرا .

د. ئاراس نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند" پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیان زمزم له‌ هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ی گازی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ كۆگاكه‌یان به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان بۆ له‌ ناوبردنیان كه‌ له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌ بۆ خواردن

ئه‌ندامی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای سوپاس و ده‌ست خۆشی بۆ خاوه‌ن كۆمپانیای ناوبراو بڕی 90 ته‌ن له‌ خواردنه‌وه‌ی گازی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ له‌ سێ جۆر پێكهاتبوون له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبران .

هه‌روه‌ها ووتیشی ، سه‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و هه‌رلایه‌كیش له‌ سه‌رپێچی كاران پابه‌ندی بڕیاری لیژنه‌كانیان نه‌بن سزای یاسای ده‌درێن.