هاتوچۆی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن ئوتومبێلانه‌ ده‌كات كه‌ دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و تابلۆكانیان ژماره‌ی كاتیه‌ (فحص موقت) به‌ زووترین كات سه‌ردانی هاتووچۆی سلێمانی به‌شی هونه‌ری له‌ ناوچه‌ی تاسلوجه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری ئوتومبێله‌كانیان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئوتومبێله‌ كانیان هه‌ر خاوه‌ن ئوتومبێلێكیش سه‌رپێچی بكات سزا  ده‌درێت دوا كاتیش به‌رواری 31/3/2017 یه‌